کەمێک پێش ئێستا بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەربەستکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هۆکاری بەربەستکردنەکە بەمەبەستی رێگرییکردنە لە قەرەباڵغیی بازاڕەکە لەلایەن مامەڵەکارانی زیو.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی قەرەباڵغییەکی زۆر دروستدەبێت بەهۆی ئەوەی مامەڵەکارانی زیو بە لێشاو روو لە بازاڕەکە دەکەن.