بۆ پشتگیریی رۆژئاڤا سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە

بە گوێرەی راپۆرتێک، سلێمانی بۆ پشتگیریی رۆژئاڤا لە پلەی یەکەمدایە.

تۆڕی هاوپەیمانیی 19 رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 113 چاالاکیی مەدەنیی ئاشتیخوازانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون کە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەوپێیەی لەو ساڵەدا 48 چالاکی ئەنجامدراون.

بەگوێرەی راپۆرتی هاوپەیمانیی 19، لەو چالاکییانەی لە مانگی رابروودا ئەنجامدراون 98یان بۆ پشتگیریی رۆژئاڤای کوردستان بوون.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، سلێمانی بە ئەنجامدانی 47 چالاکی لە پلەی یەکەمدایە، هەولێر بە 24 چالاکی لە پلەی دووەمدایە و ئیدارەی راپەڕین بە ئەنجامدانی 15 چالاکی پلەی سێیەمی گرتووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share