ئەمریکا و ئێران بە رەسمی دەست بە دانوستان دەکەن

مەسعود پزیشیکیان، سەرۆککۆماری ئـ.ـێران فەرمانی دەستپێکردنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەرکرد.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکومیی ئـ.ـێران بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتیی دانوستانەکان دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لە تورکیا دەستپێدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share