گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەستیپێکرد

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستیپێکرد.

پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، لەسەر هەڵوێستی خۆمان سوورین سەبارەت بە سوودوەرگرتن لە وزەی ناوەکی بە،مەبەستی ئاشتیانە و لەهەمان کاتیشدا جەخت لە لابردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان دەکەینەوە.

ئاشکراشیکرد، هەر دانوستانێک هەستیاری خۆی هەیە، دواتر دەزانین لە ژووری دانوستانەکان گفتوگۆ لەبارەی چییەوە دەکەین.

جەختیشکردەوە، لە دانوستانەکاندا لێدوانە دژ بەیەکەکانی ئەمریکا لەگەڵ سزاکانی سەر وڵاتەکەمان گفتوگۆیان لەبارەوەدەکەین.

پێشتر لە هەریەکە لە رۆما و عومان چوار گەڕی دیکەی دانیشتنی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: پرۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق کۆتاییهات

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا، گواستنەوەی چـ.ـەکدارانی دەستگیرکراوی د،ا،عـ.ـ ـشی لە سوریاوە راگەیاندووە. سێنتکۆم لە بەیاننامەکەدا…
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
Total
0
Share