بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، وەفدە باڵاکەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێکدێت لە محەمەد شیاع سودانی، حەیدەر عەبادی و موحسین مەندەلاوی، پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و رێککەوتن لەوبارەیەوە.