ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی، رایگەیاند، رۆژی 19ی شوبات یەکەم رۆژی رەمەزانە.
ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بینینی مانگ لە رۆژی سێشەممە 17ی شوباتی 2026 لە هەموو ناوچەکانی جیهانی ئیسلامییدا مەحاڵە، چ بە چاوی ئاسایی بێت یان بە تەلیسکۆپ و تەنانەت بە نوێترین تەکنەلۆجیای وێنەگرتنی فەلەکییش.
دەشڵێت، لەبەر ئەوە رۆژی چوارشەممە 18ی شوبات دەبێتە تەواوکەری مانگی شەعبان، پێنجشەممە، 19ی شوباتی 2026 لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.