کشتوکاڵی سلێمانی: زیادەی بەرهەمی مریشک بۆ شارەکانی باشووری عێراق دەنێرین

لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ماوەی 15 رۆژە پڕۆسەی رەوانەکردنی بەرهەمە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ باشووری عێراق دەستیپێکردووە.

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، ئێستا زیاتر لە %70ی بەرهەمی رۆژانەی هێلکە لە هەرێمی کوردستان رەوانەی باشووری عێراق دەکرێت و پڕۆسەکە بەبێ هیچ گرفتێک بەردەوامە.

وتیشی، تا ئێستا رەوانەکردنی مریشک دەستیپێنەکردووە، چونکە رێکاری پێویستی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ دەرنەکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share