شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی تەرزە و هەورەبرووسکە ناوچەکانمان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی سێشەممەوە، شەپۆلێکی تەرزە، هەورەبرووسکە و لافاو روو لە زۆربەی ناوچەکانمان دەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی هاتنی بارستەهەوایەکی شێدار و گەرم لە باکووری ئەفریقا و دەریای سوور بۆ ناوچەکانمان، سبەی دووشەممە بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرمی 3 تا 4 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ هەستکردن بە گەرما لە زۆربەی ناوچەکان، پاشان لە نیوەرۆی دووسبەی سێشەممە، لە کاتەکانی شەو، لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە کە بارستەهەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت، دۆخی کەشوهەوا لە ناوچەکانمان ناجێگیردەبێت و شەپۆلێکی هەورەبرووسکە و بارانبارینی بەخوڕ سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە، لە هەندێک شوێنیشدا تەرزە دەبارێت، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی لافاوی لە هەندێک شوێندا، هەروەها چالاکبوونی بای باشوور بەخێرایی 15-30 کم/ک.

وتیشی، کاریگەریی ئەم ناجێگیریە توندتر دەبێت لەسەر ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لەو ناوچانەدا چاوەڕواندەکرێت، رێژەیەکی زیاتر بارانببارێت، بۆ رۆژی چوارشەممە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بە لاوازی لەسەر ناوچەکانمان تا کاتەکانی شەو بەردەوامدەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان لەبەرزی 1200مەتر لەئاستی رووی دەریاوە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكگرتوو: هاوكار بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداریی ‏تەندروست و خزمەتگوزار

بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە هێزێكی مەدەنیی میانڕە‌و و خاوەنهەڵوێستی بەرپرسیار وەسفدەكات، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی…
Total
0
Share