هاتوچۆی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی ئەو شۆفێرەدا گیرا کە ڕەفتاری نەشیاوی ئەنجامدا

هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی ئەو شۆفێرەدا گیرا کە ڕەفتاری نەشیاو و مەترسیداری ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی دیمەنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە شۆفێرێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ڕەفتارێکی مەترسیدار و نەشیاو ئەنجامدەدات، دەستبەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی گیرا و خۆیشی بەگوێرەی یاساکانی هاتوچۆ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی ئەو ھاوڵاتی و ڕاگەیاندانانە دەکەین کە پەرۆشانە ھاوکارمانن لە چەسپاندن و جێبەجێکردنی یاسادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بڕی 1070 مێگاوات لە کارەبا کەمدەکات

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی چاکسازییەکانی کۆمپانیای دانەغاز دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بڕی 1070 مێگاوات لە…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ئاكرێ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كوژرانی ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاكرێ ڕەتیدەكاتەوە تۆمەتباری سەرەكیی كوژرانی عەقید سابیر ئاكرەیی ئەفسەر لە مەشق و ڕاهێنانی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share