وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات بڵاوکردەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کارەساتی دڵتەزێنی یەکی شوبات، یەکێکە لەو زنجیرە کارەسات و رووداوانەی کە تا ئێستاش، بە بەردەوامی لە بیر و هزری خەڵکی کوردستاندا زیندووە؛ کە لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تـ.ـیرۆریستیدا، لە رۆژی جەژن و شادیدا، لە هەولێری پایتەخت، بەداخەوە 103 هاوڵاتی بێتاوان شـ.ـەهیدبوون و 246 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
وتیشی، ئەم تـ.ـاوانە تیـ.ـرۆریستییە، دەرخەری ئەو راستیەیە کە تیـ.ـرۆریستان و دوژمنانی گەل و خاکەکەمان هەمیشە لە بۆسەدان بۆمان، هەر جارەو بە ناو و ناونیشانێکی جیاوازەوە تاوانە قێزەونەکانیان ئەنجامدەدەن، بەڵام بەرامبەر یەکڕیزی، ئیرادەی بەرز و بەهێزی گەلەکەمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هەمیشە تێکشکاون.