مینی پاسێک وەرگەڕا و 13 کەس برینداربوون

لە سەیرانگەی سەرتەک، بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە 13 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە سەیرانگەی سەرتەک، لە نێوان گوندی کانی ژاڵە و ملەی سەرتەک، بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە 13 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کران.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە، سێ لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی روودانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشێلكارییەكانی دەرهەق بە زیندانیانی بادینان گەیەندرایە دەستەی مافی مرۆڤ

تیمی پارێزەرانی بادینان رایدەگەیەنێت، پێشێلکارییەکانی دەرهەق بە زیندانیان-یان گەیاندووەتە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ. بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی…
Total
0
Share