ژیان عومەر: خەڵکی هەرێمی کوردستان ئێوە برای راستەقینەن

ژیان عومەر، لە نووسینێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانییەکانی گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ژیان عومەر، ئەندام پەرلەمانی کورد لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، بڵاویکردەوە، “خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ ئێوە، برایانم لە هەرێمی کوردستان، پەیامەکانی خۆشەویستی و پشتیوانیی ئێوەم لە چەند رۆژی رابردوو پێگەیشت، لە سلێمانییەوە تاوەکو هەولێر، دهۆک و زاخۆ، چاودێریی هەڵوێستەکانی پشتیوانیتانم کردووە”.

وتیشی، “وەک کوردانی رۆژئاڤا، سوپاسێکی زۆری پشتیوانییە گەورەکەتان دەکەین لەم دۆخە سەختەدا، ئێوە سەلماندتان کە برای راستەقینەن و دەتوانرێت پشتتان پێ ببەسترێت، سوپاسی گەلی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پشتیوانیی بێسنووریان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share