مامۆستایەکی زانکۆ رایگەیاند، تا یەک منداڵی مەمکەمژە لە دەمی کورد لێرە مابێ، دڵنیابن ئەو ئاڵایە نەوی نابێ.
د. هێرش رەسوڵ، مامۆستای زانکۆ، لەبارەی مورید ئەو منداڵەی بووە سیمبولی خۆپیشاندانەکان، رایگەیاند، تا یەک منداڵی مەمکەمژە لە دەمی کورد لێرە مابێ دڵنیابن ئەو ئاڵایە نەوی نابێ، ئەم نەوە نیشتمانپەروەرە کەوی نابێ!
مورید گۆران، منداڵێکی کوردی سلێمانییە تەمەنی دوو ساڵ و شەش مانگە دوای ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوت بە ئاڵای کوردستانەوە لە خۆپیشاندانەکان بەشداریکرد بووە ترێندی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وەک سیمبولێک ناسرا.