لە دوو ڕووداوی جیاوازدا ژن و پیاوێک بە چەقۆ کوژران

دوێنێ پێنجشەممە، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە شاری هەولێر و قەزای چەمچەماڵ، دوو کەس بە چەقۆ کوژراون.

لەبارەی ڕووداوەکەی شاری هەولێر، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “شەوی ڕابردوو، تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، کە دەرکەوتووە بە چەقۆ کوژراوە”.

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایکردووە، “ژنە کوژراوەکە ناوی (ئاورینگ عومەر عوسمان) بووە و تەمەنی 41 ساڵ بووە”.

لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، شەوی ڕابردوو لە تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، کەسێک بە چەقۆ زاواکەی خۆی کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ، بکوژەکە مێردی خوشکەکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی: هەرکەسێک بۆ جاری سێیەم کارتی نیشتمانی ونبکات 100 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت

لە بارەی ونکردنی کارتی نیشتمانی و مامەڵەکانیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ”ھاوڵاتی پێویست ناکات دووبارە…
زیاتر ببینە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی: دەنگۆی ئازادکردنی دیلەکانی شەڕی ئێران-عێراق دوورە لە راستییەوە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئازادبوونی دیلەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێران بڵاوکراونەتەوە دوورن لە…
Total
0
Share