عەمید سالار عەبدوڵا: نرخی نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 291 هەزارەوە بۆ 141 هەزار دینار داشکێندراوە

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رسووماتی نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 291 هەزارەوە بۆ 141 هەزار دینار داشکێندراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر ئەو کەسانەی بێ نۆرەگرتن دەهاتن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان 100 هەزار دیناریان لێوەردەگیرا، لە ئێستادا ئەو نرخە بۆ 50 هەزار داشكێندراوە.

عەمید سالار ئاماژەی بەوەشدا، ماوەی نوێکردنەوەی پاسپۆرتی ونبوو و تێکچوو لە 20 رۆژەوە بۆ 48 کاتژمێر کەمکراوەتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر 250 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار غەرامە لەو کەسانە وەردەگیرا کە پاسپۆرتەکانیان ونکردووە یاخود تێکچووە، بەڵام بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، ئەگەر هاوڵاتیی بەمەبەست پاسپۆرتەکەی وا لێنەکردبوو، غەرامەکەی لێ وەرناگیرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share