ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسـ.ـەدە)، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسـ.ـەدە) رایگەیاند، گروپەکانی سەر بە دیمەشق بە بەکارهێنانی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خـ.ـۆکوژ، هێرشیان کردە سەر گوندی باقیلە لە باشووری جەل ئاغا.
دەشڵێت، ئەو هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز و هێرشی ئەم گروپانە بۆ سەر گوندەکانی قاسیمە و زەرکوتەک لە رۆژئاوای کۆبانێ، جگە لە تۆپبارانکردنی دەوروبەری گوندی سەفا لە باشووری جەل ئاغا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هێرشانە پێشێلکارییەکی نوێ و ئاشکرای ئاگربەست و پێشێلکردنی راستەوخۆی رێککەوتنەکانە و مافی خۆمانە بۆ بەرگریکردن لە شەڕڤانان و گەلەکەمان، وەڵامی هێرشەکان بدەینەوە.