هاوسەرگیریی کچ و کوڕێکی کورد لە رۆژئاڤا جیاوازە

سولەیمان و نیرڤان، دوو گەنجی ئاوارەی کوردن؛ ئاهەنگێکی سادەی هاوسەرگیریان لە ناو خوێندنگەیەکی قامیشلۆ ئەنجامدا.

ئەو دوو هاوسەرە کوردە خەڵکی عەفرینن و دوای هێرشی هێزەکانی نزیک لە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب، پارێزگای رەققە و دێرەزوور و دواتر کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو ناوچانە، ئاوارەی قامیشلۆ بوون.

لەناو یەکێک لەو پۆلانەی کە کرابووە پەناگەی دەیان خێزانی ئاوارەی کورد، سلێمان و نیرڤان سەرەڕای ئەو هەلومەرجە سەختەی تێیدان، بڕیاری بەردەوامیدان بە ژیانیان دا و مەراسیمێکی سادەی هاوسەرگیرییان رێکخست.

مەراسیمەکە ماتییەکی پێوە دیاربوو، چونکە هیچ گۆرانی و میوزیکێکی تێدا نەبوو؛ ئەمەش رەنگدانەوەی واقیعی ئاوارەبوون و دڵتەنگیی کوردانی ئەو ناوچەیە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە هەڵمەتێكدا تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە و دوای لێكۆڵینەوەكان…
Total
0
Share