د. سەباح هەورامی: دوور لە چاوی کامێراکان هاوکاریی رۆژئاوامان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، دوور لە چاوی کامێراکان هاوکاریی رۆژئاوامان کردووە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەو کارەسـ.ـاتەی لە رۆژئاوا روودەدات هەموو جیهانی نیگەرانکردووە، ئێمەی کورد جگە لەوەی وەک کێشەیەکی مرۆیی سەیری دەکەین بە گرفتێکی نیشتمانیی دەزانین.

وتیشی، “وەکو تەندروستیی سلێمانی دوور لە چاوی کامێرا و راگەیاندنەکان کارێکمان بۆ رۆژئاوا کردووە کە زۆر لە ئاستی چاوەڕوانییەکان زیاترە”.

ئەوەشی وت، “هاوکارییەکان پێداویستیی پزیشکی بوون و بەمزووانە دەگاتە دەست کوردانی رۆژئاوا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێك کە پێشتر سزادراوە ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێک رادەگەیەنێت کە پیشتر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆدەرکراوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share