جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و وەفدێکی ئەنەکەسە کۆبوونەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان دوێنێ یەکشەممە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و وەفدێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد- سوریا (ئەنەکەسە) بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر پێویستیی چەسپاندنی ئاگربەست، هاوکات تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی رۆژئاوا و هاوڵاتیانی مەدەنی کرایەوە لەو شوێنانەی شـ.ـەڕ و پێکدادان هەیە، هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا پێویستە لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، هەموو خوێندکارێکی 12 ساڵ بۆسەرەوە ئاسانکاریی…
Total
0
Share