پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی بڕینی دار رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان، لەناو بازاڕی قەزای بازیان دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک داری بڕاوە لە جۆری “بەڕوو”.
وتیشی، لەسەر ئەو کارە، دوو هاوڵاتی دەستگیرکراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کران.