کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با چالاکدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین، خێرایی با چالاکدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەبارانێکی کەم دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە چالاکی با ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با مامناوەند دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی و راپەڕین خێرایی با هەندێکات بۆ سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، چالاکدەبێت.

سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە، رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەڵەهەوری جیاجیا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان هەوردەبێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە هەرێم سبەی شەو و لە عێراق هەفتەی داهاتوو رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەندرێت. وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share