هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیاننامەیەکی سەبارەت بە رێککەوتنی درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، بڵاوکردەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، رێککەوتنێک کراوە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 رۆژ، لە رێگەی نێوەندگیرانی نێودەوڵەتییەوە، هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانمان پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتنەکە و رێزگرتن لێی دووپاتدەکەنەوە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەرەسەندنی گرژییەکان و پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی و بەدیهێنانی سەقامگیری.