لە گوندی تەپەگوڵاوی سەر ناحیەی سیروان لە هەڵەبجە، منداڵێک خۆی خنکاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بە هەبوونی تەرمی مێرمنداڵێک بەناوی (ء. م . م)، تەمەن 14 ساڵ، کە دانیشتووی گوندی تەپەگوڵاوی سەر بەناحیەی سیروانە، دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوت کە لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە، بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تەرمەکەی راوانەی پزیشکیی دادی هەڵەبجە کرا بۆ ئەنجامدانی توێکاری، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی سیروان رێکخراوە.