قوباد تاڵەبانی: ئامادەی کۆبوونەوەین بۆ پێکهێنانی حکومەت

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەم بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەم بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەین.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتى بەمەبەستى گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانى حکومەت، هەر بابەتێک دەربازمان بکات لەم چەقبەستوییە، یەکێتى بە چارەسەرى دەبینێت.

وتیشی، لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتداین ئامادەشین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ڕێزەوە لە دەستپێشخەرییەکەى سەڵاحەدین بەهادین، ئەمیندارى گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڕوانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی خـ.ـوێنبەخشیندا کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ بەشدارییان کرد

لە ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی خـ.ـوێنبەخشیندا، کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ بەشدارییان کرد لەو هەڵمەتە وێنەکان: کۆسار پەیوەند – تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share