بۆچی نرخی زیو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؟

نرخی زیو بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردەکان و بەراورد بە هەشت مانگی رابردوو نرخەکەی %160 زیادیکردووە.

رەوشت محەمەد، زیوفرۆش لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ماوەکانی رابردوودا نرخی زیو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زیو بە 94 دۆلار بوو، ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زیو بە 103 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت”.

لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە، ئاشکرایکرد، “ئێستا زیو تەنیا وەک بابەتێکی جوانکاری بەکارنایەت، بەڵکو لە زۆر بابەتی پیشەسازیی دیکەشدا بەکاردێت، هەروەها بەشێک لە وڵاتان بەنیازن لە داهاتوو وەک یەدەگی دراو بەکاریبهێنن.

وتیشی، نرخی زیو بەراورد بە هەشت مانگی رابردوو %160 زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق 250 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ 250 ملیار دینارى دیكه‌…
Total
0
Share