ئیلهام ئەحمەد رایدەگەیەنێت، پێزانین و سپاسی زۆرمان بۆ گەلی خۆمان کە ئازایانە پشتیوانمان بوون.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی، “پێزانین و سوپاسی زۆرمان بۆ گەلی کورد لە ناوەوەی نیشتمان و لە دەرەوە، کە بەرپرسیارانە و ئازایانە پاڵپشتیی ئیدارەی خۆسەریان کرد”.
وتیشی، “دەنگی ئێوە، پاڵشپتیی ئێوە، هەروەها پاڵپشتیی میدیاکانی بوونە هێڵێکی بەرگریی راستەقینە لە کەرامەت و ئاسایشی گەلەکەمان”.
لە کۆتایشیدا ئاماژەی بەوەکرد، “گەرموگوڕتر لەوەی هەیە بەردەوامبن لە پاڵپشتییەکانتان، تاوەکو ئەو جینۆسایدەی لە ئارادایە دژی گەلەکەمان، کۆتایی پێبێت”.