بۆچی شەڕڤانان پرچیان دەکەن بە کەزی؟

کردنی پرچ بە “کەزی” (بافتە) لە ناو شەڕڤانانی کچ لە رۆژئاوای کوردستان تەنها ستایلێکی جوانکاریی نییە، بەڵکو هەڵگری چەندین رەهەندی قووڵی سیمبولی، مێژوویی و کردارییە:

  1. سیمبولی ناسنامەی نەتەوەیی و کەلتووری.

لە کەلتووری کوردەواریدا، “کەزی” نیشانەی رەسەنایەتی و جوانیی ژنی کوردە، شەڕڤانان بەم کارەیان دەیسەلمێنن کە سەرەڕای هەڵگرتنی چـ.ـەک و بوونیان لە بەرەکانی شـ.ـەڕ، دەستبەرداری ناسنامە و ژنبوونی خۆیان نەبوون، کەزی لێرەدا دەبێتە پردێک لە نێوان ژیانی مەدەنی و ژیانی سەربازی.

  1. لایەنی کرداری (سەربازی)

لەڕووی سەربازییەوە، پرچی درێژ ئەگەر کراوە بێت، دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە لە کاتی شـ.ـەڕدا بۆ نموونە: دەچێتە ناو چاوی شەڕڤان، یان لە کاتی راکردندا دەبێتە رێگر.

کەزی کردن رێگەیەکە بۆ کۆکردنەوەی پرچ بە شێوەیەکی توندوتۆڵ کە:

-لە کاتی جوڵەی زۆردا تێک ناچێت.

-رێگر نابێت لە بەکارهێنانی دووربین و نیشانەگرتن.

-خاوێنتر دەمێنێتەوە لە ناو تۆز و خۆڵی شـ.ـەڕدا.

٣. سیمبولی خۆڕاگری و “مانەوە”

لە زۆرێک لە چیرۆکەکانی شەڕڤاناندا هاتووە کە کەزییەکان سیمبولی پەیوەندیی نێوان هاوڕێکانن، زۆرجار کاتێک شەڕڤانێک شـ.ــەهید دەبێت، هاوڕێکانی کەزییەکەی دەبڕنەوە و وەک یادگاری و نیشانەی بەردەوامیی رێگاکەی لای خۆیان دەیپارێزن، ئەمە گوزارشتە لەوەی کە “ئێمە لێرەین و نامرین”.

  1. 4. ئامادەکاری بۆ “سەفەری بێگەڕانەوە”

لە ناو شەڕڤاناندا باوە کە پێش چوونە ناو ئۆپەراسیۆنە گەورەکان، کچە شەڕڤانان پرچی یەکتری دەکەن بە کەزی، ئەم ساتە وەک کاتێکی پیرۆز و دوایین ماڵئاوایی و ئامادەکاری بۆ شـ.ـەهادەت دەبینرێت؛ واتە دەیانەوێت تەنانەت لە کاتی شـ.ـەهیدبوونیشیاندا بە رێکوپێکی و بە سیمبولی رەسەنی خۆیانەوە بن.

“کەزیی شـ.ـەڕڤان، تەنیا پرچ نییە، بەڵکو رستەیەکە لە مێژووی بەرگری کە بە دەستی هاوڕێیەتی چنراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share