کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ” تۆڕی رووناکیی شەقامی سەرەکیی عەربەت-سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ماوەی دوو رۆژە تیمەکانی شارۆچکەی عەربەت کاری چاکسازییان لە تۆڕی رووناکیی شەقامەکانی ناحیەکە ئەنجامدا کە گۆڕینى پێکهاتەکانى تۆڕى رووناکیى ستوونەکانی بلوارەکانی شەقامى سەرەکیی ناحیەی عەربەتە لەگەڵ چەند شەقامێکی لاوەکیی دەوروبەری شارۆچکەکە”.
باس لەوەشدەکات، “ئەوەش لە پێناو سەلامەتیی پیادەڕەوان و شۆفێران کە لە شەودا شۆفێران بەرچاویان رۆشن بێت و لە رووداوی هاتوچۆ بەدووربن”.


