نەژاد عەبدوڵا: تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە چەمچەماڵ نۆژەنکراونەتەوە

قەزای چەمچەماڵ

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە چەمچەماڵ نۆژەنکراونەتەوە و وەرزی دووەمی خوێندن لە قەزاکە دەستپێدەکات.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش سەردانیکردنمان بۆ ئەو خوێندگەیانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی 130 ملیۆن دینار و بە بڕی 70 ملیۆن دینار کەلوپەل و پێداویستییان بۆ دابینکرا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە چەمچەماڵ نۆژەنکراونەتەوە و رۆژی یەکشەممە وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share