نەوزاد شێخ کامیل: هەرکەسێک پسووڵەی خۆراکەکەی نەگۆڕێت بۆ ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی رادەگیرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەکات، پسووڵەی خۆراکیان بگۆڕن بۆ ئەلیکترۆنی و دەشڵێت، هەرکەسێک پسووڵەی خۆراکەکەی نەکاتە ئەلیکترۆنی، بەشەخۆراکی رادەگیرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەستدەکەین بە پرۆسەی بەئەلیکیتۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، “لەڕێی ئەو بەرنامەیەی خراوەتە بەردەست، فۆرمی خۆراکەکەیان پڕبکەنەوە، چونکە ئەگەر پسووڵەی خۆراک نەکرێتە ئەلیکترۆنی، بەشەخۆراک رادەگیرێت”.

وتیشی، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کارتی نیشتمانی دەربهێنن، چونکە بەبێ کارتی نیشتمانی، هاوڵاتی ناتوانێت بەشداریی ئەو سیستمە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ئەمڕۆوە کێشەی کەمبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا نامێنێت

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتەوە ئاستی پێشوو و لە ئەمڕۆوە کێشەی کەمبوونی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا…
Total
0
Share