شارەزایەکی کەشناسی: لە بیابانەکانی ئەنباریش بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەفربارین بەڕێوەیە کە تەنانەت لە بیابانەکانی ئەنباریش بەفر دەبارێت.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، بەهۆی کاریگەریی هاتنی بارستەهەوایەکی سارد لە سیبیریاوە، شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی سەرما و بەفربارین روومان تێدەکات، کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، دەشتی نەینەوا، بیابانەکانی ئەنبار، بەشێک لەناوچەکانی تکریت و دیالە سپیپۆش دەکات، تەنانەت بەفربارینەکە بەشێکی زۆری ناوچە دەشتەییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

دەشڵێت، بڕی بەفربارینەکە بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفربارینی مامناوەند بۆ چڕ هەیە، لە ناوچە دەشتایی و نزمەکان بڕی بەفربارینەکە کەمتر دەبێت، ئەگەر شەپۆلەکە جێگیرببێت و لە 48 کاتژمێری داهاتوو گۆڕانکاری روونەدات نزیکەی %80ی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفربارین دەیانگرێتەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.. تایبەتە بە نرخی غازی ماڵان

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “حكومەت گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردووە بو دانانی سیستمی دابەشكردنی غاز…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی خراپی عەمبارکردنەوە بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەناودەبرێن

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپ عەمبارکردنەوە، بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەناودەبرێن. قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نەشیاوییان بۆ…
Total
0
Share