باوکی ئەحمەد شەرع دەڵێت، سوریا کەلتوور و بیرەکەی عەرەبی و ئیسلامییە، هیچ کاتێک دژی هیچ کەسێک وڵاتێکی رەگەزپەرست نەبووە.
حوسێن شەرع، باوکی ئەحمەد شەرعی سەرۆککۆماری سووریا، وتارێکی لەژێر ناونیشانی “کێشەی کورد هیچ زەمینەیەکی لە سوریا نییە” بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دەڵێت “نە لە مێژووی سوریا و نە ئێستا لە سوریا، شتێک نییە بەناوی پرسی کورد، ئەوەی هەیە پرسێکی کاتییە و هیچ پەیوەندییەکی بە واقیعی سوریاوە نییە”.
دەشڵێت، کێشەی کورد لە سوریا هیچ بوونێکی نەبوو لە پێکهاتەی سوریادا، کورد لە سوریا لە شار و گوندەکاندا وەک هاوڵاتییانی خاوەن کەلتووری عەرەبی و بە ئایین ئیسلام دەژیان، بۆیە ئەو هەستی خۆ بە کوردزانینەی ئێستای کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە شتێکی نامۆ و کاتییە.
ئەوەشی خستەڕوو، سوریا وڵاتێکی یەکگرتووە، کەلتوور و بیرەکەی عەرەبی و ئیسلامییە، هیچ کاتێک دژی هیچ کەسێک وڵاتێکی رەگەزپەرست نەبووە.