راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی سوریا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر کورد ئیدانە دەکات و رایگەیاند: ئیدانەی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکردن لە گەلەکەمان دەکەین کە جێی قبوڵ نییە.

لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە، ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی و نێوەندگیرانی رێككەوتننامەی دیمەشقە، کە دژی ئاڵۆزییەكان و سەنگەرلێگرتن لە هاوڵاتییانی مەدەنی بوەستنەوە.

ئەوەش هاتووە، سەرەڕای هاوسۆزیمان لەگەڵ گەلەكەمان لە رۆژئاوا، کە لە بری هەموو جیهان، قارەمانانە شەریان دژی تیرۆرستانی داعش کرد،  گوشا بكەن بۆ پایەداركردنی بژاردەی ئاشتی  نەک بژاردەی شەڕ كە دەرئەنجامەكەی لەبەرژەوەندیی هیچ لایەک نابێت، بەتایبەت دوای  پەرەسەندنەکانی هەڵاتن و دزەكردنی چەكدارانی داعش لە زیندانەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی…
Total
0
Share