كازمی: هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “هەڵەبجەی شەهیدی دەست ستەمكاری بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان بۆ بەهاكانی دادگەری و هێمای برایەتی عێراقییەكان و یەكێتی ڕیزەكانیانە.”

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشی كردووەتەوە، “هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەك ڕێزلێنانێك لە قوربانییەكانی، هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و جوتیاران پشتگیری دەکرێن کە…
Total
0
Share