تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەرییەکی هەستیار بۆ هاوڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵ ئەنجامدرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵ سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیەی کرد و باسی لەوەکرد کە دوای ئەوەی ژەمێک مریشکی خواردووە هەست دەکات گیربوونێک لە قوڕگیدا هەیە و رێکاری تەندروستی پێویستی بۆ کرا و رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا.
دەشڵێت، لە نەخۆشخانەی شار دوای ئەوەی پزیشکەکان دڵنیابوون لە گیربوونی تەنێکی نامۆ لەبەشی خوارەوەی قوڕگی و نزیکبوونەوەی لە فەقەراتی ملی بە پەلە نەشتەرگییان بۆ ئەنجامدا و دەرزییەکی 3.5سانتیم لە قورگی نەخۆشخەکە دەرهێندرا کە بەوتەی نەخۆشەکە دەرزییەکە لەناو ئەو مریشکەبووە کە خواردوویەتی.


