جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک گەیشتنە هەولێر

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک گەیشتنە هەولێر و بڕیارە کەمێکی دیکە بە ئامادەبوونی مارک ساڤایا کۆببنەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق کۆببنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ بەرقەرارکردنی دۆخێکی هاوسەنگی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش پاش ململانێیەکی چەند ساڵە لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران داوای دیاریكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم دەكەن

لەلایەن ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستانەوە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێت لیژنەیەك بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم پێكبهێندرێت.…
Total
0
Share