دەزگای ئاسایش دوو تۆمەتباری کوشتن دەستگیردەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوێکی کوشتن لە قەزای شارەزوور رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ 15ـی 1ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور لە رووداوێکی کوشتن لە گوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگاداردەکرێتەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەسەر رووداوەکە، دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە (خێزان و کچی) کوژراو، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەکەدا ناوە کە هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتی (شاخەوان حسێن عەبدوڵا).

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: داوامانكردووە لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق سولفەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت لە بەغدادەوە دابینبكرێت، بەو پێیەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەلایەن…
Total
0
Share