کۆمپانیای سۆمۆ: رێککەوتنی نەوتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووە

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رێککەوتنە نەوتییەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە “سەرکەوتوو” لەقەڵەمدا و رایگەیاند، لە ماوە سێ مانگی رابردوودا بە تێکڕا مانگانە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە سێ قۆڵییەی ئەنجامدراوە، بەردەوامە و هەموو لایەنەکان پابەندن بە جێبەجێکردنییەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە 27ـی ئەیلوولی 2025 تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2025، نزیکەی 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە کە مانگانە بە تێکڕا شەش ملیۆن بەرمیل نەوت دەکات.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشدا، “دۆخی پیشەسازیی نەوتی جیهان رەنگە کاریگەرییەکی کەم لەسەر قەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت درووست بکات، بەڵام بە سنوورێکی دیاریکراو و لەژێر کاریگەریی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی پیشەسازیی نەوت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانەی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی…
Total
0
Share