ئاستی ئاوی بەنداوەکان چەند بەرزبووەتەوە؟

بڕی ئەو بارانەی لە ماوەکانی رابردوودا باریوە، بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستانی سەرڕێژکردووە، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانیش دەڵێت، جگە لە بەنداوە گەورەکان، زۆربەی بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژبوون.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستا راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە لە ماوەکانی رابردوودا، چوار بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان بڕێکی باش ئاویان گلداوەتەوە.

چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمی کوردستان هەن کە ئەوانیش بەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە سلێمانی، گۆمەسپان لە هەولێر و بەنداوی دهۆکن.

بە وتەی رەحمان خانی، بەنداوی دەربەندیخان 5 مەتر لە ئاستی ئاوەکەی بەرزبووەتەوە، بەنداوی دووکان 4 مەتر و بەنداوی دهۆکیش 41 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە بەنداوە گەورەکان، بەنداوە بچووکەکانیش رێژەیەکی باش ئاویان گلداوەتەوە و سەرڕێژبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ: دوو نەمام بچێنە و مامەڵەکەت راییدەکرێت

لە شارەوانیی قەڵادزێ، مامەڵەی هاوبەشیی ئاو، کارەبا و ئاوەڕۆ مەرجداردەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لەپێناو زیادکردنی…
زیاتر ببینە

دوو مووشەك ئاراستەی بنكەیەكی سەربازیی توركیا كرا بەڵام لە نزیك سەنگەرێكی پێشمەرگە كەوتەخوارەوە

كەمێك لەمەوبەر بە مووشەك هێرشیكرایە سەر سەربازگەی توركیا لە زێلكان، بەڵام مووشەكەكان لە نزیك سەنگەرێكی پێشمەرگە كەوتنەخوارەوە. سەرچاوەیەك…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كردنەوەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی هەنگاوێكی گرنگی دیكەیە بۆ پێشخستنی كەرتی خوێندنی باڵا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت،”كردنەوەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگی دیكەیە بۆ پێشخستنی…
Total
0
Share