کەشناسیی سلێمانی: مانگی ئایاری ئەمساڵ نزیکەی نیو هێندەی ساڵان باران باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مانگی ئایاری ئەمساڵ نزیکەی نیو هێندەی ساڵان باران باریوە و پلەی گەرما بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیاتر دابەزیوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەکەمان، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو 11 پلەی سیلیزی بووە و بەرزترین پلەی گەرماش 35 پلەی سیلیزی بوو، هەروەها تێكڕای پلەی گەرمییش بوو، كە بەراورد بە تێكڕای ساڵانەی پلەی گەرمی لە مانگی ئایاردا ئەمساڵ 2.8 پلە نزمتر بوو .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی بارین لە مانگی ئایاری ئەمساڵ 17.8 ملیم بوو ، واتە ئایاری ئەمساڵ نزیكەی نیوەی ئایاری ساڵان باریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکات. تامی بروس، وتەبێژی…
Total
0
Share