وەزارەتی ژینگەی عێراق لە پلانیدایە هاوردەکردنی ئەو ماددە پلاستیکییانە قەدەغە بکات کە یەکجار بەکاردێن و وتەبێژی دەستەی ژینگەش دەڵێت، پلانەکە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێناکرێت.
وەزارەتی ژینگەی عێراق پێشتر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەرزیی رێژەی پاشماوەی پلاستیکی و نەبوونی سیستمێک بۆ جیاکردنەوە و ریسایکلکردنەوەی، حکومەت کار بۆ دەرکردنی بڕیارێک دەکات بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو ماددە پلاستیکییانەی کە یەک جار بەکاردێن و تەمەنیان کورتە.
لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە هەرێمی کوردستان، سەنعان عەبدوڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، رایگەیاند، هەر بڕیارێک لە حکومەتی فیدراڵەوە دەربچێت، دەبێت ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر بدات، ئەوکات لێرە جێبەجێدەکرێت.
روونیشیکردەوە، “لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی، چەند پرۆژەیەکی ریسایکلین هەیە کە پرۆژەی بچووکن و ناتوانن هەموو ئەو پلاستیکانە ریسایکل بکەنەوە کە بەکاردەهێندرێن، بەڵام بەشێک لەو پلاستیکانە وەردەگیرێتەوە دەکرێتەوە بە ماددەی سەرەکیی و لەگەڵ ماددەی دیکە تێکەڵدەکرێتەوە پلاستیکی لێ درووست دەکرێتەوە.”
بابەتی پەیوەندیدار
رێگای هەولێر – كەركوك كرایەوە
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا رێگای هەولێر – كەركوك كرایەوە و لیژنەیەك بۆ…
فرۆشتنی بەرهەمێک لە مارکێت و خواردنگەکان قەدەغەکرا
وەزارەتیی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دوکەڵێکی سارد لەناو…
وابڕوات، 10/1 هەڵبژاردن بەڕێوەناچێت
ئەندامێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن هۆشداریدەدات لەوەی تا 4/1 كۆمسیۆنەكە كارانەكرێتەوە و یاسای هەڵبژاردن هەموارنەكرێت، ناتوانن لە 10/1 هەڵبژاردن بەڕێوەببەن.…
جووتیارێك لە گەرمیان بە چاندنی پەتاتە هەلی كاری بۆ 90 كەس رەخساندووە
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان ئەو جوتیارەی بەسەر كردەوە كە هەلی كاری بۆ 90 كەس لە سنوورەكە رەخساندووە. بەپێی راگەیەندراوێكی…