لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەین، رێگەی سۆران- حاجی ئۆمەران ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
هاتوچۆی سۆران، هۆکارەکەی بۆ بارینی بەفرێکی زۆر، گەڕاندەوە و داوا لە شۆفێران دەکات ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت رێگەکە بەکارنەهێنن.