کارەبای سلێمانی: بەفر و باران زیانی بە 127 ستوونی کارەبا گەیاندووە

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بەفر و باران زیانی بە 127 ستوونی کارەبا گەیاندووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی كە هەفتەی رابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی زیانی زۆر بە تۆڕەکانی كارەبا گەیشتووە، هەندێک ستوونی كارەبا شكاون، هەندێكیشیان بەهۆی لافاو و بارانەوە زیان بە بنكەكانیان گەیشتووە و خواربوون، بۆیە پێویستیان بە چاککردنەوە و چاکسازی هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری شارباژێڕ زۆرترین ستوون زیانی بەرکەوتووە کە 60 ستوونە، بەشی زۆریان خواربوون یان بنکۆڵ بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share