نرخی نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبووەوە، لەگەڵیشیدا نرخی نەوتی خاوی برێنتی کەمێک دابەزی.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی قورسی تێکساس بە 60 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەکرێت.

سەبارەت بە نەوتی خاوی عێراق، بەرمیلێک نەوتی میدیەمی بەسڕە بە 61 دۆلار و 62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی قورسی بەسڕە بە 59 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share