نەتەوە یەکگرتووەکان: 2024 کوشندەترین ساڵ بوو بۆ کۆچبەران

نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 2024ـی بە کوشندەترین ساڵ بۆ کۆچبەران لەقەڵەمدا، کە لەو ساڵەدا، نزیکەی نۆ هەزار کۆچبەر لەڕێی کۆچدا گیانیانلەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لانیکەم هەشت هەزار و 928 کەس لە ماوەی ساڵی رابردوودا لەسەر رێگاکانی کۆچکردن لە سەرانسەری جیهاندا گیانیانلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەی کۆچبەرە نێودەوڵەتییەکان لە جیهاندا لە ساڵی 2024ـدا گەیشتە 304 ملیۆن کەس، ژمارەکە لە ساڵی 1990ـەوە نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە، کە ئەوکات ژمارەیان بە 154 ملیۆن کۆچبەری نێودەوڵەتی خەمڵێندراوە”.

باسیلەوەشکرد، رێژەی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی لە دانیشتووانی جیهان بۆ 3.7% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی 1990، ژنانیش 48%ی کۆی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن.

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندە دەکات، کە تا کۆتایی ساڵی 2024، ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا دەگاتە نزیکەی 43.7 ملیۆن پەنابەر.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ پاراستنی کۆچبەران و دەستەبەرکردنی رێڕەوی سەلامەتی بۆیان، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو زیانە مرۆییانەی لە ساڵی 2024ـدا تۆمارکراون، دەبێت بانگەوازێکی بەئاگابوونەوە بێت بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
زیاتر ببینە

بەریتانیا سەربازێكی بە پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی تۆمەتباردەكات

پۆلیسی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، تۆمەتی پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی رووبەڕووی سەربازێكی بەریتانی كردووەتەوە. پۆلیسی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تۆمەتبار…
Total
0
Share