بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە سۆران کرایە پشوو

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و ئەگەری دروستبوونی شەختە، سبەی پشووی رەسمییە.

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها دابەزینی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر، لەبەر سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و خوێندکاران، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە بڕیاردرا سبەی چوارشەممە بکرێتە پشووی رەسمی.

 ئەوەشی خستەڕوو، پشووەکە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share