وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی گرنگی سەبارەت بەخشینی کرێی خوێندن دا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ەبارەت خوێندکارانی خوێندنی باڵا، ماستەر و دکتۆرای (ناوچە کوردستانەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، خاوەن پێداویستی تایبەت، سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان)، کە لە ساڵی خوێندنی 2024-2023 لە خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) وەرگیراون، بڕیاردرا لە کرێی خوێندن ببەخشرێن لە کاتی دريژکردنەوەی ماوەی خوێندن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆکاری بڕیارەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە بە پەسندی دەزانن لە کاتی درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن خوێندکاران لە کرێی خوێندن ببەخشرێن.