کەشناسیی هەرێمی کوردستان: لە سلێمانی، دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە بەفردەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، سبەینێ لە سلێمانی، دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە بەفردەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و باران دەبارێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و دروستبوونی هەورەبروسکە و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

دەشڵێت، بڕی دابارین زیاد دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە شێوازی دابارین هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمەباران، دووبارە بە گشتی کاریگەریی ئەم شەپۆلەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چالاکتر دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکان باران دەبارێت .

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەى چوار شەممە کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین بەردەوامدەبێت باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت بە بڕی جیاجیا و لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی.

دەشڵێت، سبەینێ لە سەنتەری سلێمانی، دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، ئیدارەی سۆران، راپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی بەیانییدا بەفردەبارێت و کاریگەریی ئەم شەپۆلە ئێوارەی سبەینێ لەسەر ناوچەکەمان کۆتاییدێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیومان رایتس وۆچ توركیا و سوریا بە بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە رۆژئاوای كوردستان تۆمەتباردەكات

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دەسەڵاتدارانی توركیا و سوریا بە هۆكاری بڵاوبوونەوە و زیادبوونی پەتای كۆلێرا لە رۆژئاوای كوردستان…
زیاتر ببینە

دکتۆر ئەیمی هۆڵمز: هەسەدە هاوپەیمانی 87 وڵات و رێکخراوە

شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی هەموو ئەندامانی هاوپەیمانییەتی…
Total
0
Share