بۆچی تا ئێستا پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشنەکراوە؟

بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری رێکارەکانی ناردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن کۆتاییهاتووە و بەم نزیکانە پارەکە دابەشدەکرێت.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆمسیۆن نووسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە و داتا و زانیاریی سەرجەم کارمەندانی ناردووە، هەروەها لە نووسراوەکەشدا بڕە پاداشتەکانی تیادا جێگیرکراوە و داوای ناردنی پارەکەی کردووە.

وتیشی، لە زۆربەی هەڵبژاردنەکاندا ناردنی پارەکە چەند مانگێکی پێچووە و ئەمەش ئاساییە، دەبێت ئەوەشمان لەبەرچاوبێت کە ژمارەی کارمەندانی کۆمسیۆن زۆرن و دابینکردنی پارەکە و ناردنی پێویستی بە کاتە.

باسی لەوەشکرد، بەشی زۆری رێکارەکان کۆتاییهاتوون و بەم نزیکانە پارەکە دابەشدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح بۆ وەزیری دارایی: پەرلەمان کارا بوایە تۆ ئەو زاتە بووی هەڕەشەی بڕینی مووچەی خەڵک بکەیت؟

هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، چەند پەیامێک ئاراستەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات. -ئەو وەزیری داراییەی خەڵکی سلێمانیە…
زیاتر ببینە

 لە ئەنجامی بارانبارین ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان دروستبووە

قائیمقامی دەربەندیخان ئاشکرایکرد، بەهۆی بارانبارینەوە ڕێگای سەر شاخی بەرانان خلیسک بووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە. سلێمان سەعید قائیمقامی…
Total
0
Share