لە ساڵی رابردوودا بە داهاتی کارەبای سلێمانی بەبەهای زیاتر لە حەوت ملیار دینار، پڕۆژە دەستبەکاربوون و جێبەجێکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی 2025 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە و لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا، بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار و 397 ملیۆن، 78 پڕۆژەی جۆراوجۆری کارەبا دەستبەکاربوونیان بۆ کراوە.
دەشڵێت، هەندێک لەو پڕۆژانە جێبەجێکراون و هەندێکی دیکەشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان. هەروەها ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە چوار ملیار دینار کەرەستە و پێداویستیی کارەبایی جۆراوجۆر بۆ گەنجینەکان کڕدراون.